کۆلێژی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی (بەیانیان) ڕادەگەیەنێتلیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەروەردە، ئاگاداری بەشداربوانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، خولی یەكەم دەکاتەوە، ئەمڕۆ (٨-١-٢٠٢٤) لە دوای کاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەوە دەتوانن سەیری ئیمەیڵەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.ھەر خوێندکارێک گازندەی لە ئەنجامەکانی ھەیە دەتوانێت ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێكەوتی (٩- ١٠  / ١ /  ٢٠٢٤) سەردانی ھەردوو ھۆبەی (تۆمار و ژمێریاری)ی کۆلێژ بکات بە مەبەستی گازندە گرتن.
 پیرۆزبایی لە خوێندکارە دەرچووەکان دەکەین و ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەو خوێندکارانەش دەخوازین کە لە خولی یەکەم دەرنەچوون .لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەروەردە.
 
					 کوردی
										کوردی				 English
									English				

