بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقەوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٨-١٢-٢٠٢٣) لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە .
هاوکات سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٨-١٢-٢٠٢٣) بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، دەوامی خوێندن و ئیداری لە زانکۆی ڕاپەڕین پشوی فەرمی دەبێت، هەروەک ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکاتەوە کە تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم بەپێی خشتەی دیاریکراو بەردەوام دەبن، واتا تاقیکردنەوەی ڕۆژی دووشەممە دەکەوێتە ڕۆژی سێ شەممە.
 کوردی
										کوردی				 English
									English				

 
					