د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "به‌هه‌وڵ و ماندوبونی زۆری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ،وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى توانرا بڕی (٩٨٠٤٣٣١) وەک شایستە داراییەکان بۆ خوێندكارانى تواناسازى دابین بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌كاتێكدایه, کە هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی داراییدایە, بۆیه ده‌توانین بڵێین: "خه‌می ژیان و خوێندنی خوێندکاران به‌ئاستێكی به‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لە ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت سه‌یر ده‌كرێت". ئەوەشى ڕاگەیاند: "ته‌مویله‌كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه و, ده‌توانین سه‌رجه‌م پاره‌ی شایسته‌یی خوێندكاران، تا مانگی مایسی ٢٠١٥ بەسەر خوێندکارانى تواناسازى دابەش بکەین, ڕونیشکردەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا لیستى ناوى خویندکاران کە شایستە داراییەکان دەیانگریتەوە بڵاودەکەینەوە.
کوردی
English 

