University of Raparin Logo

‎بریارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران درا

چاپکردن ئیمەیڵ

دوا به‌دوای نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی  به‌ ژماره‌ ( ١١٠٥٥) له‌ ٢٠١٨/٨/٢٩، سه‌باره‌ت به‌شێوازی په‌رینه‌وه‌ (  وانه‌ی عبور ) ، به‌وه‌ی كه‌ پێویست بوو خوێندكار وانه‌ی په‌رینه‌وه‌ ( عبور )ی ساڵانی رابردووی له‌سه‌ر نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ قۆناغی داهاتوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كه‌وتوو ئه‌ژمار ده‌كرا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران، زانكۆمان به‌نوسراوی ژماره‌ ( ٧/٢٩/ ٣٠٢١) له‌ ٢٠١٨/٩/٢٥، كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد بوو، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌زاره‌ت دوای ره‌زامه‌ندی جه‌نابی وه‌زیر، ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شێوازی په‌رینه‌وه‌ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨به‌شێوازو ڕێنمایی و رێكاره‌كانی په‌یره‌وكراوی ساڵی رابردوو بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خوێندكارێك وانه‌یه‌كی عبوری له‌قۆناغێك هه‌بێت و له‌قۆناغی خوێندنی خۆیشیدا وانه‌یه‌كی عبوری هه‌بێت ئه‌وا مافی ده‌رچوون ( په‌رینه‌وه‌ )ی ده‌بێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

کلیک بکە بۆ بینینی نوسراوی زانکۆ

کلیک بکە بۆ بینینی روونکردنەوەی وەزارەت

بڕوانامەی رێزلێنانی قوباد تاڵەبانی بە خوێندكارە یەكەمەكانی زانكۆی راپەڕین بەخشرا

چاپکردن ئیمەیڵ

فۆتۆ: هاوكار زرار

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٧– ٩ – ٢٠١٨) لەڕێورەسمێكدا لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، بڕوانامەی رێزلێنانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیاری مەڵبەندی (٢٤)ی راپەڕین بەسەر خوێندكارانی یەكەم و دووەم و سێیەمی، سەرجەم بەشەكانی زانكۆی راپەڕیندا دابەشكران.

درێژەی بابەت

بەسەدان فێرخواز تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئامادەكردنی، هونەر احمد

ئەمڕۆ چوارشەممە (26 – 9 – 2018)، لەسەنتەری زمان و گەشەپێدانی زانكۆی راپەڕین، (250) كاندیدی ماستەرو دكتۆراو خوازیارانی وەرگرتنی نازناوی زانستیی و بۆردی پزیشكی كە لەزانكۆی راپەڕین و زانكۆكانەی ترەوە هاتبوون تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان ئەنجامدا.

درێژەی بابەت