وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا، كه ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) گوِرانكاری به‌سه‌ردا بێ, له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوازیارانی خوێندنی باَلا (ماسته‌ر) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا, كه ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت :
 ١/ ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (١١/ ٩ / ٢٠١٤).
 ٢/ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٢٤/ ٩ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
 ٣/ ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (١٦/ ١٠ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
 ٤/ ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتن له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (١٩/ ١٠ / ٢٠١٤) تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه (٢٢/ ١٠ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
 ٥/ ده‌ستپێكی ده‌وامی كاندیده وه‌رگیراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤ - ٢٠١٥) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (١٦/ ١١ / ٢٠١٤) ده‌بێت.
										کوردی				
									English				




