University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆ، سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی بەیانیانی لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان كرد

ئەمڕۆ (١٧ی ئایاری ٢٠٢١) پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەیاوەری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر (پێشەوا حەمید) راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، لیژنەی تاقیكردنەوەكان و سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2020- 2021)ی لەخوێندنی بەیانیانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان كرد.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (2.483) بڵاوكردەوە

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەکی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكەی زانکۆکانی کوردستان، لەگۆڤارێكی زانستى خاوەن ئیمپاكت فاكتەری ( 2.483) بڵاوكردەوە٠

درێژەی بابەت