University of Raparin Logo

کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەڕێژەى (١٠بۆ ٢٠%) کەمکرایەوە

بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى (٢٠١٩)، بەڕێژەى (١٠ بۆ ٢٠ %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە.

درێژەی بابەت

تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ قۆناغی یەکەم بەڕێوەدەچێت

ساڵانە لەگەڵ هاتنی قۆناغی یەکەم، سێنتەری زمان بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی نمونەیی لە وانەی ئینگلیزی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ قۆناغی یەکەم ئەنجام دەدات بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئاستەکانیان و دانانیان لە ئاستی دیاریکراو. بۆ ئەمساڵ یەکەم ئەزموونی تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ زیاتر لە ١٥٠ خوێندکار لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە پێکهاتووە لە بەشەکانی مێژوو، جوگرافیا، و فەلسەفە، لە Learning Center Labـی سێنتەری زمان تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامدا و بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

مامۆستا بەختیار عبداللە كەریم، مامۆستا لەبەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، رۆژی (19 – 11 -2020) لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەی ئەنجامدراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

درێژەی بابەت